قوباد تاڵەبانی: هیوادارم مەرامی سیاسی و بەرژەوەندی تەسكی حیزبی نەبێتە كۆسپ بۆ مووچە خۆرانی هەرێم

  2018-02-12 15:39      326 جار بینراوە        کۆمێنت
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

قوباد تاڵەبانی وردبینی لە لیستی فەرمانبەران و مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی ناوەندیەوە بەكارێكی ئاسایی ناو دەبات و هیواشیخواست هەمان پرۆسێس لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی ناوەندی جێبەجێ بكرێت.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپەیامێكدا كە لەفەیسبوك بڵاویكردۆتەوە، دەڵێت: وردبینی لە لیستی فەرمانبەران و مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی ناوەندیەوە كارێكی ئاساییە، تۆماری بایۆمەتری حكومەتی هەرێم كار ئاسانی زۆر بۆ ئەم بابەتە دەكات.
هەر لەپەیامەكەیدا سەبارەت بەپڕۆسەكە نووسیویەتی: بەڵام هیوادارم هەمان پرۆسێس لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی ناوەندی جێبەجێ بكرێت، مەرامی سیاسی و بەرژەوەندی تەسكی حیزبی نەبێتە كۆسپ بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو