د.کاروان عەلی: دووبارە کاندیدکردنەوەی پەرلەمانتاران زیان و مەترسی هەیە

  2018-02-12 20:24      216 جار بینراوە        کۆمێنت
پەرلەمانی عیراق

راوێژكارێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی پێیوایە دانانەوەی پەرلەمانتارانی ئێستا لەلایەن یەكێتی وەك كاندید بۆ خولی داهاتوو چەندیدن مەترسی هەیەو زیان بەسەنگ و دەنگی یەكێتی دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی دەرگا داخستن بەڕووی كادیران و نەهێنانە پێشەوەی خوێنی نوێ.
د.كاروان عەلی راوێژكاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەوتارێكدا كە ئەمڕۆ لەئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردۆتەوە، دووبارە كاندید كردنەوەو دانانەوەی هەندێک لە پەرلەمانتارانی ئێستا لەلایەن یەكێتی وەك كاندید بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی عیراق بەمەترسییەكی جدی بۆ پێگەو دەنگی یەكێتی دەزانێت و پێیوایە یەكێتی سەدان كادیری بەتواناو دڵسۆزو لێهاتووی هەیە، دەرگا داخستن بەرووی ئەو كادیرانە بۆ ئەم ئەركەو نەهێنانە پێشەوەی خوێنی نوێ کاریگەریی خراپی دەبێ.
جەختیشدەكاتەوە لەوەی هەندێ لەپەرلەمانتارانی یەكێتی لە بەغدا، وەك هاوشێوەكانیان لەلیستەكانی تر، هیچ رۆڵ و كاریگەرییەكیان نەبووە لە بەرژەوەندیی كوردو یەكێتی، بۆیە دانانەوەی ئەوانە زیانێكی زۆر بە كوردو یەكێتیش دەگەیەنێت چونكە ناتوانن هیچ خزمەتێك یان ئیزافەیەك بكەن.
ئەو راوێژكارە پێیوایە مەترسییەكانی ئەم حاڵەتە بەتەنیا بۆ سەر یەكێتی نییەو پێشیوایە رەنگە بۆ هەموو حزبەكانی دیكە ببێتە هۆی ئەوەی خیانەت و خۆفرۆشی لەنێو ماڵی كورد لەبەغدا زیاد بكاو هەندێكیان دەستیان تێكەڵ بكەن لەگەڵ ناحەزانی كورد وەك لە رابردوو روویداوە.
ئاشكراشیدەكات كە كاندیدكردنەوەی هەندێ لەپەرلەمانتارەكانی ئێستای یەكێتی بۆ خولێكی تریش، زیانێكی گەورەی دەبێ بۆ سەنگ و دەنگی یەكێتی.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو