حاكم قادر: دۆزینەوەی میكانیزمێكی گونجاوی یاسایی بۆ جێبەجێكردنی مادەی 140 كۆتايى بەكێشەی ناوچە جێناكۆكەكان دێنێ

  2018-02-12 23:10      341 جار بینراوە        کۆمێنت
لایەنێک لەکۆبوونەوەکە

لەچوارچێوەی هەوڵەكانی بۆ خستنەگەڕی لیژنەكانی ئامادەكاری ڕاپۆرتی لیژنەكانی تایبەت بە كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 12-2-2018 لەهۆڵی كۆبونەوەكانی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) لەشاری سلێمانی، هەڤاڵ حاكم قادر ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەئامادەبونی هەڤاڵ خالید شوانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی ئامادەكاری ڕاپۆرتی ناوچە دابڕێنراوەكان لەناوچەكانی كەركوك و بادینان و سەهلی موسڵ و شەنگال .
لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا كاری لیژنەكە لەڕابردوودا بەرزنرخێنراو بەهۆی ئەوپێشهات و گۆڕانكارییە سیاسی و سەربازییانەی كە ڕووبەڕووی ئەو ناوچانە بوونەتەوە هەڤاڵ ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی داوای لێكردن دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆجێبەكردنی مادەی 140 بەپێی یاساو دەستور لەراپۆرتی داهاتوویاندا بەگرنگییەوە جێبكەنەوە.

لەبەشێكی دیكەی وتەكانیدا باسی لەسەرخستنی هەوڵەكان بۆ بەڕێوەبردن و بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان و عيراق كردو چۆنێتی زەمینەسازی و خۆئامادەكردن بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی بەپێویست وەسفكرد، دواتر باس لەو هەوڵانەكرا كە بۆ دەربازبوون لەدۆخی چەقبەستووی ناوخۆی یەكێتی خراوەتەگەڕو ئومێدی خواست بۆ دەربازبوون لەو دۆخە بەسەركەوتنی كۆنگرەی چوارەم بەیەكێتی یەكی یەكێتیانە ڕووەو هەستانەوەو سەركەوتن هەنگاو بنێین.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو