یەپەگە: كێشەمان نییە لەهاتنە ناوەوەی هێزەكانی سوریا بۆ عەفرین

  2018-02-13 10:37      207 جار بینراوە        کۆمێنت
سیپان حەمو بەرپرسی یەكینەكانی پاراستنی گەل

بەرپرسێكی یەكینەكانی پارستنی گەل رایگەیاند هیچ كێشەیەكیان نییە لەهاتنە ناوەوەی هێزەكانی سوریا بۆ ناو عەفرین بۆ رووبەڕووبوونەوەی لەشكركێشیەكەی توركیا بۆ ناوچەكە.
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لەڕێگەی سكایپەوە، سیپان حەمو بەرپرسی یەكینەكانی پاراستنی گەل سەبارەت بەهاتنە ناوەوەی هێزەكانی سوریا بۆ ناو عەفرین رایگەیاند: هیچ كێشەیەكمان نییە بۆ هاتنە ناوەوەی سوپای سوریا بۆ ناو عەفرین بۆ بەرگریكردن و رووبەڕووبوونەوەی ئەو لەشكركێشیەی توركیا كە لەمانگی رابردوەوە  بۆ عەفرین دەستیپێكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد كە سوریا بەردەوام دەڵێت عەفرین بەشێكە لەسوریا، ئێمەش دەڵێین مادام بەشێكە لەسوریا ئەوا پێویستە ئەوان بەئەركی خۆیان هەڵبستن، دووپاتیشیكردەوە كە یەپەگە ئەو ناوچانە بەبەشێك لەخاكی سوریا دەزانێت.
حەمو ئاشكراشیكرد تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی پراكتیكیان نەبینوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داگیركاری توركیا لەلایەن سوریاوە، تەنیا رێككەوتنێكی دیاریكراویان هەیە بۆ ئاسانكاری هاتنی هاوكاریە مرۆیەكان بۆ عەفرین.
داواشی لەوڵاتانی رۆژئاوا كرد كە عەفرین بپارێزن، چونكە هەر ئەوان بوون لەجیاتی هەموو جیهان شەڕی داعشیان كرد، بەڵام ئێستا ئەوروپاو وڵاتانی رۆژئاوا وەك بینەرێك سەیری ئەو لەشكركێشیە دڕندانەی توركیا دەكەن.


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو