ئەمریكا 850 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگەو 550 ملیۆن دۆلاریش بۆ هەسەدە تەرخان دەكات

  2018-02-13 12:51      312 جار بینراوە        کۆمێنت
شەڕڤانان ئاماژە بەسەرکەوتنەکانیان دەکەن

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پێنتاگۆن) بڕی 300 ملیۆن دۆلاری بۆ مەشق و پڕچەككردنی ھێزەكانی سوریای دیموكرات و 250 ملیۆن دۆلاریشی بۆ هێزی ئاسایشی سەر سنوور لە بودجەی ساڵی 2019 دا تەرخانكرد.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بەپێی بەڵگەنامەی تایبەت بە بودجەی ئەمریكا بڵاویكردۆتەوە، كە پنتاگۆن بۆ ساڵی 2019 داوای دابینكردنی یەك ملیار و 400 ملیۆن دۆلار دەكات، ئەمە لەكاتێكدا كە ئەمریكا لە ساڵی 2018 دا یەك ملیار و 800 ملیۆن دۆلاری بۆ "پرۆگرامی مەشق و پڕچەككردن لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكانی دژی داعش لە عیراق و سووریا"تەرخانكردبوو.
پێنتاگۆن لەبودجەی ساڵی 2018 دا نزیكەی 500 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوپەیمانانی خۆی لە سووریا تەرخانكردبوو، بەڵام ئەم ژمارەیە بۆ ساڵی 2019 بەرزكرایەوە بۆ 550 ملیۆن دۆلار، لەپاڵ ئەمەشدا بەمەبەستی ھاوكاریكردن و راھێنانی سوپای عێراق و پێشمەرگە 850 ملیۆن دۆلاری تەرخانكرد.
بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە ساڵی 2018دا 606 ملیار دۆلارە ، بەڵام بۆ ساڵی 2019 داوا كراوە ئەو بودجەیە بۆ 686 ملیار دۆلار زیاد بكرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو