شەڕڤانان بەردەوامن لەتێكشاندنی هێرشەكانی توركیا

  2018-02-13 13:17      331 جار بینراوە        کۆمێنت
سەرکەوتنی شەڕڤانان بەسەر داگیرکاراندا

راگەیاندنەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل، بڵاویانكردۆتەوە كە لەدرەنگانی شەوی رابردوەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 13-2-2018، تۆپخانەكانی سوپای توركیا لە سێ لاوە گوندەكانی دەوروبەری شارۆچكەی شیێ-یان لەهەرێمی عەفرین  تۆپبارانكردووە.
بەپێًی راگەیاندنەكانی یەپەگە لەدرەنگانی شەوی رابردوەوە شەڕ و پێكدادانی قورس لە باشووری رۆژئاوای شارۆچكەی جندرێس بەردەوام بوو، تۆپخانەكانی توركیا گوندەكانی جەمەلێ، ئاشكێ و خەربییان بە چڕی تۆپباران كردن و فڕۆكەكانیش گوندەكانی بافلۆرێ، كەفەر سەفرێ، تەتەرا و شاخی قازقلییان كردنە ئامانج.
هەروەها لە سنووری شیێی باشووری رۆژئاوای شارەكەدا گوندەكانی سینارێ، مەرانییێ و حەج حەسنا بۆردوومانكراون لەباكووری عەفرینیشدا شەڕ لە گوندی شێخورزێی سەر بە بلبلێ بەردەوامە.
لەبارەی ئامارەكانیشەوە یەپەگە بڵاویكردۆتەوە كە لەماوەی 23 رۆژی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر عەفرین، 180 هاونیشتمانی مەدەنی كوژراون و زۆربەیان ژن و منداڵن، 413 هاونیشتمانی دیكەش برینداربوونە، هەروەها 862 سەربازی توركیا و ئەندامی گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا كوژراون. 98 شەڕڤانیش گیانیان لەدەستداوە و 108 رووبەڕووبوونەوەش روویانداوە.
لەلایەكی دیكەوە ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاندووە رۆژی دووشەممە 12ـی شوباتی 2018 شەڕڤانان لە چیای قودێی سەر بە ناحیەی رەجۆ لە باكووری رۆژئاوای عەفرین، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیایان خستە خوارەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكەی هەسەدە "ئەو فڕۆكە بێ فڕۆكەوانە پێشتر لەلایەن رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیاوە واژۆی لەسەرە كراوە و وێنەی یادگارییان لەگەڵدا گرتووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو