فرانس پرێس: لەشەڕەكەی ئەمڕۆی نزیك زاخۆ، ژمارەیەك سەربازی توركیا كوژراون

  2018-02-13 15:34      1278 جار بینراوە        کۆمێنت
هێزەکانی تورکیا لەکوردستان

بەرپرسێكی راگەیاندنی پەكەكە رایگەیاند، ئەمڕۆ كۆمەڵێك چەكداری نەناسراو هێرشیان كردۆتە سەر پێگەیەكی سوپای توركیا لەزاخۆ و بەهۆیەوە شەڕوپێكدادان دروستبوەو چەند سەربازێكی توركیا كوژراون.
هەڤال دەمهات بەرپرسی راگەیاندنی پەكەكە بەئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە كە زانیاریان هەیە لەوەی لەسەعات 8:30 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزێكی نەناسراو یەكێك لەپێگە سەربازیەكانی توركیایان لەدەوروبەری زاخۆ كردۆتە ئامانج و بۆتە هۆی سوتانی تانك و كوژرانی چەند سەربازێك.
لەلایەكی دیكەوە سەبارەت بەو شەڕەی ئەمڕۆ، محەمەد حەسەن بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا-ی سەر بەقەزای زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) هێرشیانكردە سەر سەربازگەیەكی سوپای توركیا لە نزیك گوندی گرێ بیێ و فڕۆكەكانی توركیاش بۆمبارانی ناوچەكەیان كرد.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو