كۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لەئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری كرد

  2018-02-13 18:37      287 جار بینراوە        کۆمێنت
لایەنێک لەديدارەکە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ 13-2-2018 كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری هەولێر پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان كرد.
لە دیدارەكەدا كە ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری بەمەبەستی بەخێرهاتنەوەو گەڕانەوەی بۆ كوردستان بۆ لای جێگری سكرتێری گشتی ئەنجامیاندابوو، دڵخۆشی خۆیان بە گەڕانەوەو جێگیربوونی تەندروستی بەڕێزیان دەربڕی و هیوای ساغی و سەلامەتیان بۆ خواست.
لای خۆشیەوە كۆسرەت رەسول عەلی سوپاسی ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری كردوو باسی لە رۆڵی گرنگی دادگا كردو جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە دادگاكان بەكاری یاسایی خۆیان هەڵبستن و سەرجەم كەس و لایەنەكان پاڵپشتی و پشتیوانی لە جێبەجێكردنی یاسا بكەن و دادگاكان سەربەخۆ بن و بە سەربەخۆیی كاری خۆیان ئەنجام بدەن.

 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو