نایمارو گریزمان بۆ بەرشەلۆنە

  2019-07-14 16:37      577 جار بینراوە        کۆمێنت

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەكڕینی ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ئەنتوان گریزمان سەركەوتوو بوو، داواكارییەكی رەسمیشی پێشكەشی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی كردووە بۆ گواستنەوەی نایماری ئەستێرەی بەرازیلی.
بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە 14-7-2019، یانەی بەرشەلۆنە گریزمان پێشكەش بەڕاگەیاندنەكان بكات.
ئەنتوان گریزمان بۆ رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایكردووە، زۆر دڵخۆشە بەو گرێبەستەو خۆشحاڵە كە لەگەڵ لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشە یاری بكات.
لەلایەكی دیكەوە، یانە كەتەلۆنییەكە داوایەكی رەسمی پێشكەشی یانەی پاریس كردووە بۆ گواستنەوەی نایمار بۆ ریزەكانی یانەكەی، بەڵام لەداواكارییەكەدا هیچ بڕە پارەیەك دیارینەكراوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو