بەرشەلۆنە گەڕانەوەی نایماری راگەیاند

  2019-07-15 19:09      1296 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە 15-7-2019، نایمار داسیلڤای ئەستێرەی بەرازیل و یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی گەرایەوە یانەكەی، بەڵام كەناڵی فەرمی یانەی بەرشەلۆنە گەڕانەوەی ئەو یاریزانەی بۆ یانەكەی ئاشكراكرد.
داڤید ڤاڵدێرناسی  پەیامنێرو رۆژنامەنووسی كەناڵی بەرشەلۆنە ئاشكرایكردووە، لەچەند رۆژی داهاتوودا نایمار دەگەرێتەوە یانەی بەرشەلۆنەو بەهەمان ژمارەی درێسی پێشووەوە لەگەڵ یانەكە دەردەكەوێتەوە. ئەم رۆژنامەنووسە كەتەلۆنییە لەچەند رۆژی رابردوودا بەهەمانشێوە گرێبەستی گریزمانی راگەیاندو وێنەی درێسەكەشی بڵاوكردەوە.
لەبەرامبەردا ناسر خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سانجێرمان هەڕەشە لەو یاریزانانە دەكات كە مان دەگرن و دەیانەوێت بەو رێگەیە یانەكە جێبهێڵێن و دەشڵێت: ئەو رەفتارانە لەهیچ یاریزانێك قبوڵ ناكەین و گەر یاریزانێك ئەو رەفتارە دووبارە بكاتەوە بەدەستێكی پۆڵاین لێیدەدەین.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو