هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوو یاری یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدات

  2017-10-03 13:53      210 جار بینراوە        کۆمێنت

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە 6 و 10 ی ئەم مانگەدا دوو یاری ئەنجام دەدات دەبێت لە هەردوو یارییەکەدا براوەبێت بۆ ئەوەی بگات بە مۆندیالی 2018ی روسیا.
ئەرجەنتین دوو یاری یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدات لە بەرامبەر هەڵبژاردەی بیرۆ و ئیکوادۆر،  دەبێت سەماکەرانی تانگۆ لە هەردوو یارییەکە براوە بن بۆ ئەوەی هەڵبژاردەکەیان بگەیننە مۆندیالی 2018 ی روسیا ئەگەر وانەبێت ئەوە ناتوانن بەشداربن لەو مۆندیالدا و میسی ناتوانێت بەشداری ئەو روداوە وەرزشییە گەورەیەی جیهان بکات.
ئەرجەنتین لە پلەی پێنجەم دایە لە ئەمریکای باشوور و خاوەنی 24 خاڵە  و هەڵبژاردەی بەرازیل 13 خاڵ لە پێش ئەرجەنتینەوەیە،  و خاوەنی 4 پلەی یەکەم راستەوخۆ سەردەکەون بۆ موندیال، بەرازیل لە پلەی یەکمدایە و بی هیچ مەرجێک بەشداری مۆندیالی روسیا دەکات.
ئەرجەنتین لە ساڵی 1970 نەیتوانی بەشداری مۆندیال بکات و لە ساڵی 1978_1986 جامی جیهانی بەدەست هێناوە و لە ساڵی 1930_1990_2014 لە یاری کۆتاییدا شکستی هێنا و نەیتوانی ببێت بە پاڵەوانی جیهان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو