ڤالڤێردی‌: مێسی‌ قورسه‌ بتوانێت له‌م وه‌رزه‌ی‌ خولی‌ ئیسپانی‌ ئاماده‌ بێت

  2019-08-13 10:37      647 جار بینراوە        کۆمێنت

ئه‌رنستۆ ڤالڤێردی‌ ئیسپانی‌ وراهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ دەڵێت، مێسی‌ به‌هۆی‌ پێكانه‌وه‌ ناتوانێت له یه‌كه‌م یاری‌ ئه‌م وه‌رزه‌ی‌ خولی‌ ئیسپانی‌ ئاماده‌ بێت.
له‌لێدوانێكیدا ڤالڤێردی‌ راهێنه‌ری‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ئاماژەی بەوەكردووه‌، ئێمه‌ ده‌مانویست مێسی‌ زوو بگه‌ڕێته‌وه‌ راهێنانه‌كان به‌ڵام به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ دووچاری‌ پێكان هات وهه‌واڵێكی‌  ناخۆش بوو بۆ ئێمه‌، وتیشی‌ : هه‌موومان ئاره‌زوومان ئه‌وه‌ بوو مێسی‌ له‌ یه‌كه‌م یاری‌ به‌شداری‌ بكات، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ قورسه‌ بتوانێت له‌هه‌فته‌ی‌ یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر بیلباو یاری‌ بكات و،  نامانه‌وێت په‌له‌ بكه‌ین له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ مێسی‌ تا ئه‌و كاته‌ به‌ ته‌واوی‌ چاك ده‌بێته‌وه‌.  

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو