ئیدارەی یانەی چێڵسی 11 كەس دەداتە دادگا

  2019-08-15 18:20      177 جار بینراوە        کۆمێنت

ئیدارەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی  ئاشكرایكردووە، بەهۆی ئەوەی چەند كەسێك بەشێوەی نایاسایی بلیتی یارییەكانی یانەكەیان فرۆشتووە رووبەڕووی داگایان كردوونەتەوە.
ئیدارەی یانەی چێڵسی لەماڵپەڕی  رەسمیی یانەكە بڵاویانكردووەتەوە،11 كەس بەشێوەیەكی نایاسایی  بلیتیی یارییەكانی چێڵسییان لەیاریگای ستامفۆرد فرۆشتووە، دراونەتە دادگاو بەو هۆیەشەوە بۆ ماوەی شەش مانگ روبەرووی زیندان دەكرێنەوە.
دادگای باڵای لەندەنیش هەواڵەكەی پشتڕاستكردووەتەوەو ئاشكرایكردووە، چەند كەسێك بەبڕی هەزار دۆلار بلیتی یارییەكانی چێڵسییان بەشێوەی نایاسایی فرۆشتووە.
بەشێك لەهاندەرانی چێڵسی بلیتی یارییەكانی دەكڕن كەنرخەكە ئاساییەكەی 60 پاوەندە، بەڵام لەبازاڕی رەشدا بەنرخێكی گران و دوور لەیاسا دەیفرۆشنەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو