دیسان زیدان ریاڵ جێدەهێڵێت

  2019-08-16 11:23      659 جار بینراوە        کۆمێنت

رۆژنامەكانی ئەوروپا ئاشكرایانكردووە، پێدەچێت زیدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، جارێكی تر دەست لەئەركی راهێنەرایەتی یانەی شاهانە بكێشێتەوە، ئەوەش بەهۆی سیاسەت و پلانەكانی سەرۆكی یانەكەوەیە لەبازاڕی هاوینەدا.
رۆژنامەی "ئیندیپێندێنت"ی بەریتانیی بڵاویكردۆتەوە: بەهۆی شكست پێهێنان لەگواستنەوەی پۆڵ پۆگبای فەڕەنسی، كێشە كەوتووەتە نێوان زیدان و پێرێزی سەرۆكەوە، راهێنەرە فەڕەنسیەكە پێیوایە، پێكهاتەكەی بۆ وەرزی نوێ ئامادەنییەو چەند جارێكیش داوای لەپێرێز كردووە، ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەكانیان، تا كێشەكانی پێكهاتەكە پێش وەرزی نوێ چارەسەر بكەن.
پێرێز ئامادەیە هەریەك لەگاریس بەیڵ و جەیمس رۆدریگێز بداتە  مان یونایتد، بۆ گواستنەوەی پۆگبا، بەڵام بەرپرسانی شەیتانە سورەكان پێیان وایە ئەو یاریزانانەی ریاڵ ناگاتە نرخی پۆگبا كە نرخەكەی 170 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو