دوایین ئاماری تەقینەوەی ئاهەنگەكەی ئەفغانستان

  2019-08-18 16:22      163 جار بینراوە        کۆمێنت
تەقینەوەكەی ئاهەنگی بووك گواستنەوە لەكابوڵی پایتەختی ئەفغانستان

تەقینەوەیەكی خۆکوژی لەئاهەنگێكی بووك گواستنەوە لەكابوڵی پایتەختی ئەفغانستان، بووە هۆی كوژران و برینداربوونی نزیكەی 250 كەس و گومان دەكرێت داعش كردەوەكەی ئەنجامدابێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاند شەوی رابردوو، تەقینەوەیەك لەئاهەنگێكی بووك گواستنەوە لەكابوڵی پایتەختی ئەفغانستان روویداوەو بەهۆیەوە لانی كەم 63 كەس گیانیان لەدەستداوەو 182 برینداریشی لێكەوتۆتەوە.
میدیاكانی ئەفغانستان بڵاویانكردەوە تەقینەوەكە سەعات 10:40 شەوی رابردوو بەهۆی پشتێنی بۆمبڕێژکراو نزیک لەمەنەسەی بووك و زاواكەوە روویداوە.
دوای بەدوای تەقینەوەكە بزووتنەوەی تاڵیبان رەتیكردەوە دەستی لەرووداوەكەدا هەبووبێت، بەڵام لەڕاگەیەندراوێكدا داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەتەقینەوەكە راگەیاند.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو