كۆسرەت رەسوڵ و كونسوڵی فەرەنسا كۆبوونەوە

  2019-08-18 16:30      117 جار بینراوە        کۆمێنت
فۆتۆ: هاوژین شەریف

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 18-8-2019، كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەئامادەبوونی عەدنان موفتی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پێشوازیكرد لە دۆمەنیك ماس كونسوڵی فەرەنسا لەهەرێمی كوردستان.
لە‎دیدارێكدا كە بەمەبەستی ماڵئاوایی و كۆتاییهاتنی كارەكانی كونسوڵی فەرەنسا لەهەرێم ئەنجامدرا، كۆسرەت رەسول سوپاسی كونسوڵی فەرەنسای كرد كە لەماوەی رابردوودا رۆڵی ئیجابی خۆی بینیوە لەپەرەپێدان و فراوانكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و فەرەنسا، هەروەك سوپاسی حكومەت و گەلی فەرەنسای كرد كە هەمیشە هاوكارو پشتیوانی كورد بوون لەسەردەمی خاتوو دانیال میترانەوە تا ئێستا.
هەر لەدیدارەكەدا، سوپاسی تایبەتی سەرۆكی پێشووی فەرەنسای كرد كە لەكاتی جەنگی دژ بەداعش سەردانی هەرێمی كوردستانی كردو پشتیوانی فەرەنسای بۆ هێزی پێشمەرگەو گەلی كوردستان دووپاتكردەوە.
لەبەرامبەردا كونسوڵی فەرەنسا لەهەرێم سوپاسی كۆسرەت رەسولی كرد كە لەماوەكانی رابردوودا هەماهەنگی باش لەنێوانیان هەبووەو هیوایخواست لەگەڵ كونسوڵی داهاتووش هەمان هەماهەنگی هەبێ.
‎هەر لەدیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنەكان و پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا، هەردوولا كۆك بوون كە گفتوگۆو لێكتێگەیشتنی هاوبەش بكرێتە بنەمای كاركردن بەئامانجی خزمەتكردنی زیاترو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری باشتر و دۆخی ئارام و لێكتێگەیشتن زەمینەی لەبار دەڕەخسێنێ بۆ پشتگیری و پەرەپێدانی پرۆسەی چاكسازی لەحوكمڕانی. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو