لەچەند پارێزگایەكی عیراق پشوو راگەیەندرا

  2019-08-19 11:51      342 جار بینراوە        کۆمێنت
سبەی لەچەند پارێزگایەكی عیراق دەبیتە پشوو

حكومەتە خۆجێییەكانی پارێزگاكانی باشوری عیراق رایانگەیاندووە، سبەینێ‌ لەپارێزگاكانیان پشوو دەبێت.
باس لەوەشكراوە كە پشووەكە بەهۆی جەژنی غەدیری شیعەكانەوەیەو لەپارێزگاكانی زی قار، واست، دیوانیە، بەسرە، بابل و میسان پشوو دەبێت.
لای پەیڕەوانی مەزهەبی شیعە جەژنی غەدیر یادكردنەوەی ئەو رۆژەیە كە پێغەمبەری سەردار (صلی الله علیە وسلم)، لەناوچەی غەدیر خەم، لە نزیك مەككە لەحەجی ماڵئاواییدا وتارێكی پێشكەشكردووە و رایگەیاندووە كە عەلی كوڕی ئەبی تاڵیب، لەدوای خۆی دەبێتە جێنشینی.
ساڵانە پەیڕەوانی مەزهەبی شیعە لەو رۆژەدا ئاهەنگ دەگێڕن و سەردانی گۆڕی ئیمامی عەلی لەنەجەف دەكەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو