لەبارەی‌ خاویی هێڵەكانی‌ ئینتەرنێتەوە رونكردنەوە دەدرێت

  2019-08-19 13:03      858 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی‌ گواستنەوەو گەیاندنی‌ حكومەتی‌ هەرێم رونكردنەوە لەبارەی‌ خاویی‌ هێڵەكانی‌ ئینتەرنێت دەدات.
كاروان رەزا، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ پەیوەندییەكانی پۆستەو گەیاندن لەوەزارەتی‌ گواستنەوەو گەیاندنی‌ هەرێم، ئاشكرایكرد، ئەو كۆمپانیایانەی‌ خزمەتگوزارییەكانی‌ ئینتەرنێت دەگەیەننە هاووڵاتیان، سەرچاوەكەیان بەشێكی‌ لەتوركیاوەیەو بەشێكی‌ دیكەی‌ لەكۆماری‌ ئیسلامی ئێرانەوەیە، بۆیە مەرج نییە هێڵەكانی‌ ئینتەرنێت بەیەكەوە دووچاری‌ گرفت ببنەوە.
باسی لەوەشكرد، لەهەرێمی‌ كوردستان چوار كۆمپانیا هەیە كە بەشێوەی‌ سیستمی وایەرلێس خزمەتگوزارییەكانیان دەگەیەننە هاووڵاتیان و ئەگەر گرفت لەگەیاندنی‌ خزمەتگوزارییەكاندا هەبێت، ئاگاداریان دەكەینەوەو رێوشوێنی‌ تایبەتیان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر، چارەسەری‌ كێشەی هاووڵاتیانیش دەكرێت.
لەبارەی خراپی هەندێك لەهێڵەكانی ئینتەرنێتیش، كاروان رەزا وتی: كۆمپانیاكانی‌ بواری‌ ئینتەرنێت نرخ و كوالیتی‌ و خزمەتگوزارییەكانیان جیاوازە، بۆیە هاووڵاتیان سەرپشكن لەبەركارهێنان و هەڵبژاردنی‌ ئەو كۆمپانیایانەو جۆری‌ خزمەتگوزارییەكاندا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو