سووریا كاروانێكی سەربازی توركیای كردە ئامانج

  2019-08-19 17:00      426 جار بینراوە        کۆمێنت
ساتی هێرشە مووشەکییەکەی سەر کاروانە سەربازییەکەی تورکیا

هێزە ئاسمانییەكانی سووریا كاروانێكی سەربازی توركیایان كردە ئامانج و بەهۆیەوە كوژرانی 3 سەربازو برینداربوونی 12ی دیكەشی لێكەوتەوە.
وەزارەتی بەرگری توركیا بڵاویكردەوە فڕۆكە سەربازییەكانی سووریا چەند مووشەكێكیان ئاراستەی كاروانێكی سەربازی سووپای توركیا كردووەو بەهۆیەوە 3 سەرباز كوژراون و 12ی دیكەش بریندارن.
لەڕاگەیەندراوەكەدا وەزارەتی بەرگری توركیا ئاماژەی بەوەشكردووە هێرشەكە سەرپێچی كردنی رێككەوتنەكانی ئەنقەرەیەو پێشتریش رووسیا لەكاروانە سەربازییەكە ئاگاداركراوەتەوە.
حكومەتی سووریاش لەوبارەیەوە رایگەیاند كاروانە سەربازییەكەی توركیا كەل و پەل و پێداویستی سەربازی توركیا بووە بەئاراستەی خان شیخۆن و ئیدلب بۆ بەهانەوەچوونی تیرۆریستانی بەرەی نووسڕەو ئاماژەی بەوەشكردووە كە ئەم هەنگاوە پاڵپشتی توركیا بۆ تیرۆریستان دەسەلمێنێت.
هەر سەرپێچیكردن و پێشێلكردنێكی خاكی سووریاشی لەلایەن وڵاتانی دیكەوە، بەلادان لەیاسا نێودەوڵەتییەكان ناوبرد.


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو