‎بافڵ تاڵەبانی تەئكید لە بەستنی كۆنگرەیەکی بێتەوافق و نوێكردنەوەی یەكێتیی دەكاتەوە

  2019-08-19 17:07      320 جار بینراوە        کۆمێنت
لایەنێک لەکۆبوونەوەکە

‎بافڵ تاڵەبانی لەسلێمانی سەردانی مەكتەبی رێكخراوە ‎دیموكراتییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كردو لەلایەن ‎نەرمین عوسمان سەرپەرشتیاری مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان و بۆردی پیشەییەكان و بەرزان ئەحمەد كوردە لێپرسراوی بۆردی  (ئێن جی ئۆ) كان پێشوازیكراو لەدیدارێكدا بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا لەسەر ئامانجی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان و شێوازی نوێی كاركردنیان بۆ بەرجەستەكردنی داوا پیشەییەكانی چین و توێژەكانی كۆمەڵگای كوردی.
لەتەوەریكی دیكەی دیدارەكەدا بەوردی باس لەھەنگاوەكانی بەستنی كۆنگرەی یەكێتیی كراو لای خۆیەوە بافڵ تاڵەبانی تەئكیدیكردەوە لە بەستنی كۆنگرە بێتەوافق و نوێكردنەوەی یەكێتیی و رایگەیاند یەكێتییەكان دڵنیادەكەمەوە كۆنگرەی یەكێتییانە دەبەستین و سیاسەتێكی نوێ بۆ ھەرێمێكی نوێ دادەڕێژین كە لەئاست چاوەڕوانی و خواستی ئەندامان و ھەواداران و دڵسۆزان و كەسوكاری شەھیدان و پێشمەرگە و زیندانیانی سیاسی و كەمئەندامانی سەنگەر و  خەمخۆرانی یەكێتیی بێت و  پێكەوە ھەمووشمان  چەپكە گوڵەكەی مام دەكەینە مەشخەڵی بڵێسەی یەكێتییەكی نوێ.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو