عیراق و ئەوروپا لەسەر دادگاییكردنی 800 داعشی بیانی لەگفتوگۆدان

  2019-08-19 18:06      151 جار بینراوە        کۆمێنت
دەستگیركردنی چەكدارانی داعش لەلایەن هەسەدەوە

حكومەتی عیراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دادگاییكردن و رادەستكردنی 800 داعشی دەستگیراوی بیانی و گفتوگۆكانیش لەمبارەیەوە لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامن.
سەرچاوەیەكی بەرپرس لەحكومەتی عیراق رایگەیاند عیراق گفتوگۆكانی لەگەڵ ژماریەك لەوڵاتانی ئەوروپا دەستپێكردووە لەوانە ئەڵمانیاو بەرتیانیاو فەرەنسا بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەو دەستگیراوەنەی داعش كە لەرەگەزی بیانین و ئێستا نزیك لەسنوورەكانی عیراق لەلایەن هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) دەستبەسەرن، ئەمەش نیگەرانی درووستكردەوە لەسەر مانەوەی ئەو داعشە دەستبەسەركراوانە لەسەر سنوورەكان و مانەوەیان بەبێ دادگاییكردن و پتەكردنی زیندانییەكان.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشكردووە كە ژمارەیەك لەوڵاتانی ئەوروپا گفتوگۆكانیان لەگەڵ عیراق بەردەوامە لەبارەی ئەو هاوڵاتیانەی كە داعش بوون و ئێستا لەلایەن هەسەدەوە دەستبەسەرن، بەئامانجی رەزامەندی دەربڕینی عیراق لەسەر رادەستكردن و دادگایكردنیان لەلایەن عیراقەوە لەچوارچێوەی یاساكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
ئەوەشی خستۆتەڕوو كە داعشەكان ژمارەیان 800 تیرۆریست دەبێت و رەگەزنامەی بەریتانیاو فەرەنساو ئەڵمانیاو كەنەداو سویدین، بەڵام زۆرینەیان لەبنەرەتدا عەرەبن.
ئەو دەستبەسەرانە بەسەر 7 سەربازگەی پێشووتری سوپای سووریادا دابەشبوون و لەزیندانێكی تۆكمەدا نین و تیرۆریستی مەترسیداریشیان تیایە.
 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو