حاكم قادر: كۆنگرەی نوێبوونەوە دەبەستین

  2019-08-19 18:57      218 جار بینراوە        کۆمێنت
کۆبوونەوەی حاكم قادر حەمەجان لەگەڵ سكرتاریەتی كۆمەڵەی پێشمەرگە كەمئەندامەكانی سەنگەر

سەركەوتنی كۆنگرەی یەكێتی، بۆ نوێبوونەوەی یەكێتی ئەركێكی هەڤاڵانەی یەكێتییە بەئەمەكەكانە، گەشەكردنی یەكێتی بەدیهێنەری ئامانجە ڕەواكان و سەركەوتنی یەكێتی، سەركەوتنی پرسی سیاسی گەلەكەمانە.
ئەو وتانەی حاكم قادرحەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەسەرپەرشتیكردنی ئەو كۆبونەوەیەوە هات كە پێشنیوەڕِۆی ئەمڕۆ ١٩-٨-٢٠١٩ لەگەڵ سكرتاریەتی كۆمەڵەی پێشمەرگە كەمئەندامەكانی سەنگەر بەڕێوەیبرد.
 لەپاش خستنەڕووی دواپێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوخۆی هەرێم بەگشتی، دواهەنگاوەكانی ڕێكخستنەوەی نێو ماڵی گەورەی یەكێتی و لەسەر پرسی بەستنی كۆنگرە وتی: یەكێتی لەقۆناغی سەختی شاخدا بەخوێنی ئاڵوگەشی شەهیدە نەمرەكانی و ئازایەتی و قارەمانێتی پێشمەرگەو كۆڵنەدانی كەمئەندامانی سەنگەر كە بەخۆبەختكردن و لەدەستدانی بەشێكی جەستەیان گەلەكەمانیان ڕووەو لوتكەی ئازادی و ڕزگاری هەڵكشاند، لەئێستاشدا لەگەڵ هەموو سەروەرییەكانیدا، یەكێتی هەروەك سەرجەم هێزو لایەنەكانی دیكەی سەرگۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان شایستەی ڕەخنەگرتن و چاكسازییەو پێویستە بەیەكێتی ناو یەكێتی و یەكدەنگی یەكێتییەكان و بەپاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی و بەوەلانانی گرفتە لاوەكییەكان و دووركەوتنەوە لەدیاردەی وەلانان و دوورخستنەوەی هەڤاڵە تێكۆشەرو دڵسۆزەكانی و پابەندبوون بەپرەنسیپ و گەڕانەوە بۆ سەرەتاكانی، یەكێتییەكەمان بەرەو كۆنگرەیەكی سەركەوتوو ئاڕاستە بكەین.
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا سەبارەت بەبڕیارەكانی لیژنەی پشكنینی پزیشكی بۆ دیاریكردنی ڕێژەی كەمئەندامی كەمئەندامان بەتایبەت تێكۆشەرانی كەمئەندامانی سەنگەر گفتوگۆكراو داوا لەپەرلەمانی كوردستان و كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا چاو بە ڕێژەی كەمئەندامی كەمئەنداماندا بخشێنرێتەوە بەجۆرێك كە لەگەڵ بژێوییاندا گونجاوبێت.
شوان كەریم

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو