دەرزی گوزاز بۆ سەرجەم نەخۆشخانەكان دابینكرا

  2019-08-20 11:18      209 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كە دەرزی دژە گوزازیان بۆ سەرجەم نەخۆشخانەكان و فریاكەوتنەكان لەهەرێمی كوردستان دابینكرد.
لەوبارەیەوە محەمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای چەند مانگێك پێكوتەی ATS  دژە گەزاز Anti-Tetanus بۆ سەرجەم نەخۆشخانەكان و فریاكەوتنەكان لە هەرێمی كوردستان دابینكرا.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو پێكوتەیە بەكاردێت بۆ نەخۆشانی بریندار وەك رووداوی ھاتووچۆ، گوللــە، برینی ئاسن و بزمار، برینی قوڵ، برینەكانی دیكەی لەو شێوەیەو لەئێستاشدا سەرجەم نەخۆشخانەكان دەتوانن لەكۆگاكانی دەرمانی پارێزگاكان وەریبگرن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو