فیفا ناوی پاڵێوراوانی باشترینەكانی جیهان بڵاودەكاتەوە

  2019-09-02 17:01      139 جار بینراوە        کۆمێنت
پاڵێوراوانی باشترین یاریزانەكانی جیهان

فیفا لیستی كۆتایی پاڵێوراوانی بۆ خەڵاتی باشترینەكانی ٢٠١٩ی جیهان بڵاوكردەوەو میسی و رۆناڵدۆو ڤان دایك سێ لەو كاندیدانەن.
یەكێتی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) لەشاری میلانۆی ئیتاڵیا لیستی كۆتایی پاڵێوراوانی بۆ خەڵاتی باشترینەكانی ٢٠١٩ی جیهان بڵاو كردەوە، كە لەیاریزانەكان هەریەك لە لیۆنێل میسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆو فریگل ڤان دایك دیاریكراون و بۆ باشترین راهێنەریش هەریەك لە یۆرگن كلۆپ و پیپ گواردیۆلا و ماوریسیۆ پۆچیتینۆ دیاریكراون.
هەروەها فیفا لەلیستی باشترین گۆڵچیش ناوی هەریەك لە ئەلیسۆن بیكەر و مارك تیر شتیگن و ئیدرسۆن مۆرایس-ی بڵاوكردۆتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو