لەبارەی راگرتنی پشكی هەرێم لەبودجەی 2020 رێككەوتنێكی مەترسیدار دەكرێت

  2019-09-18 13:03      2278 جار بینراوە        کۆمێنت

لایەنەكانی شیعە رێككەوتوون لەسەر راگرتنی بودجەی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەپڕۆژە یاسای بودجەی 2020 و بەشێك لەلایەنەكانی سووننەش پشتیوانیان دەكەن.
حەسەن فەعدەم ئەندامی پەرلەمانی عیراق، لە رەوتی حیكمە لەلێدوانێكدا رایدەگەیەنێت، لایەنە شیعەكان و بەشێك لەهێزە سوننەكان رێككەوتوون لەسەر ئەوەی بەشە بودجەی هەرێم لەپڕۆژە یاسای بودجەی 2020 ی عیراق رابگرن، بەهۆی ئەوەی كە بۆ بودجەی 2019، هەرێم پابەندنەبووە بەڕادەستكردنی داهاتی نەوتەكەیەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، بڕیارمان داوە هاوكات لەگەڵ پەسەندكردنی بودجەی 2020، بڕیارێك دەربكەین، كە هەرێمی كوردستان ناچار بكات تا كۆتایی ئەمساڵ سەرجەم داهاتی فرۆشتنی نەوت رادەست بكات یان پارەی مووچەی فەرمانبەران رابگیرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو