حاكم قادر سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ مامۆستا مه‌زهه‌ری‌ خالقی‌ ده‌كات

  2019-09-18 15:51      138 جار بینراوە        کۆمێنت
حاكم قادر حه‌مه‌جان

بۆ كۆچی‌ دوایی‌ خاتوو رێسان، هاوسه‌ری‌ هونه‌رمه‌ندی‌ گه‌وره‌ی‌ كورد مامۆستا مه‌زهه‌ری‌ خالقی‌، هه‌ڤاڵ حاكم قادر حه‌مه‌جان، پرسه‌نامه‌یه‌كی‌ ئاراسته‌ی‌ مامۆستا مه‌زهه‌ری‌ خالقی‌ كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌:

هونه‌رمه‌ندی‌ گه‌وره‌ی‌ گه‌له‌كه‌مان ..
به‌ڕێز / مه‌زهه‌ری‌ خالقی‌ 
 
به‌داخ وپه‌ژاره‌یه‌كی‌ زۆره‌وه‌ هه‌واڵی‌ كۆچی‌ دوایی‌ هاوژینی‌ به‌ڕێزتان خاتوو (ڕێسان) دڵگرانی‌ كردین ، خاتوونی‌ كۆچكردوو له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ شۆڕشگێڕو ئه‌ده‌بدۆسته‌و له‌مێژووی‌ خه‌بات وپڕسه‌روه‌ری‌ گه‌له‌كه‌ماندا ڕۆڵی‌ كاریگه‌ریان له‌بره‌ودان وبه‌روپێشبردنی‌ بواره‌جیاجیاكانی‌ سیاسی‌ وكۆمه‌لاَیه‌تی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كورده‌وایدا گێڕاوه‌ .
هه‌ربه‌و بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ به‌پێویستی‌ ده‌زانم سه‌ره‌خۆشی‌ خۆم ئاڕاسته‌ی‌ هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزان خاتوو گه‌لاَوێژو هێرۆخان ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ (ی‌.ن.ك) بكه‌م وله‌خوای‌ گه‌وره‌ داواكارم ئه‌م كۆسته‌ دواناخۆشی‌ خۆتان وهه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان بێت . 
انالله‌وانالیه‌راجعون

حاكم قادرحه‌مه‌جان           
ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌
یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو