حاكم قادر رێزی‌ له‌ دایكی‌ شه‌ش شه‌هید گرت

  2019-09-18 16:06      292 جار بینراوە        کۆمێنت
حاكم قادر ڕێز له‌ خاتوو فه‌هیمه‌ ئه‌مین دایكی‌ شه‌ش شه‌هیدو خوشكی‌ دووبرای‌ شه‌هید ده‌گرێت

حاكم قادر ڕێز له‌ خاتوو فه‌هیمه‌ ئه‌مین دایكی‌ شه‌ش شه‌هیدو خوشكی‌ دووبرای‌ شه‌هید ده‌گرێت.
شه‌هیدان قاره‌مانن سونبولی‌ ئازادین ، گیانفیدایانی‌ یه‌كێتی‌ بۆ ڕزگاری‌ نه‌ته‌وه‌و خاك ، ڕه‌مزی‌ ئازادی‌ وسه‌رفرازین ، ڕۆحی‌ به‌رزه‌فڕیان كرده‌ قوربانی‌ ، خزمه‌تكردنی‌ كه‌سوكاره‌ ڕووسوره‌كه‌یان ئه‌ركه‌ كه‌مترین وه‌فایه‌ ، هه‌رده‌م له‌حزوری‌ گڵكۆی‌ نه‌مرییاندا ده‌ستمان به‌سنگه‌وه‌ده‌بێ‌ .
ئه‌و وتانه‌ی‌ هه‌ڤاڵ حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان ، له‌میانی‌ پێشوازییكردن له‌ خاتوو فه‌هیمه‌ ئه‌مین حه‌سه‌ن دایكی‌ شه‌ش كوڕو خوشكی‌ دووبرای‌ شه‌هیدی‌ قاره‌مانی‌ یه‌كێتیدا هات كه‌له‌باره‌گای‌ مه‌كته‌بی سیاسی‌ له‌شاری‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو.
 له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ڤاڵ حاكم قادر ستایشی‌ گیانفیدایی‌ كه‌سوركارو بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یانی‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قوربانیدانه‌ كه‌م وێنه‌یه‌دا كردو وتی‌: نمونه‌ی‌ ئه‌و فیداكارییه‌ له‌نێو لاپه‌ڕه‌كانی‌ مێژووی‌ خه‌باتی‌ گه‌لاندا كه‌من و ڕایگه‌یاند، یه‌كێتی‌ له‌قۆناغه‌كانی‌ پێشووی‌ سه‌رده‌می‌ شۆڕش له‌شاخ، دواتریش بۆ قۆناغی‌ شار و حوكمڕانی‌ دوای‌ ئازادی‌ هه‌میشه‌ له‌پێناو ده‌سته‌به‌رو به‌ده‌ستهێنانی‌ مافه‌ڕه‌واكانی‌ گه‌له‌كه‌مان و فراوانبونی‌ بازنه‌ی‌ دیموكراسی‌ ، به‌به‌خشینی‌ ڕووبارێك خوێنی‌ ڕۆڵه‌ ئازاو چه‌له‌نگه‌كانی‌ سه‌رمه‌شق و ڕابه‌ری‌ فیداكاران بووه‌و بۆ ساتێكیش ڕووه‌و دواوه‌ پاشه‌كشه‌ی‌ نه‌كردووه‌ ، هه‌ر له‌و مه‌بده‌ئه‌وه‌ ئاماده‌یی یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستانی‌ بۆ كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ شۆڕگێڕه‌كانی‌ گه‌له‌كه‌مان بۆ هه‌موو هاوكاری‌ وپشتیوانی دووپاتكرده‌وه‌ .
خاتوو فه‌هیمه‌ ئه‌مین حه‌سه‌ن دایكی‌ شه‌ش شه‌هیدی‌ قاره‌مانه‌ به‌ناوه‌كانی‌ :
نوری‌ ئه‌حمه‌د عه‌لی‌
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د عه‌لی‌
عه‌بدولاَ ئه‌حمه‌د عه‌لی‌
سه‌عید ئه‌حمه‌د عه‌لی‌
فایه‌ق ئه‌حمه‌د عه‌لی‌
عه‌لی‌ ئه‌حمه‌د عه‌لی‌
له‌گه‌ڵ دووبرای‌ شه‌هید به‌ناوه‌كانی‌:
شه‌هیدی‌ فه‌رمانده‌ عادل ئه‌مین ناسراو به‌مامۆستا عادل 
شه‌هید جه‌لال ئه‌مین

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو