وەزارەتی دەرەوەی عیراق: پاراستنی ئاسایشی كەنداو ئەركی وڵاتانی كەنداوە

  2019-09-20 11:42      84 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند: پاراستنی ئاسایشی كەنداو هەنگاوێكی گرنگەو هاوپەیمانییەك پێكدەهێنن بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاو كەنداو.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەو هەوڵانەدا كە دەیانەوێت هاوپەیمانییەك پێكهێنن بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی ئاو كەنداو و وتی: پاراستنی ئاسایشی كەنداو هەنگاوێكی گرنگە لەهەمان كاتیشدا ئەو هەنگاوە تەنها ئەركی وڵاتانی كەنداوەو نابێت هیچ هێزێكی بیانی لەپێكهێنانی ئەو هاوپەیمانییەدا بەشدار ببێت.
 لەبەشێكی تری بەیاننامەدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق تەئكیدیكردەوە بەغدا بەهەموو شێوەیەك بەشداریكردنی ئیسرائیل لەو هاوپەیمانێتیە رەتدەكاتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو