چەند بڕیارێك لەبارەی فەرمانبەران و مووچەخۆران و دامەزراندنەوە دەدرێت

  2019-09-20 11:59      2016 جار بینراوە        کۆمێنت

حكومەتی هەرێم لەپلانی دەستبەجێیدا نییە كەس دابمەزرێنێت، تا بودجەی ساڵی داهاتوو ئامادە دەكرێت،  دامەزراندنیش لەڕێگای ئەنجوومەنی باڵای راژەوە دەبێت.
بەپێی نوسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كە واژۆی ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی حكومەتی لەسەرە، حكومەتی هەرێم چەند بڕیارێكی لەبارەی فەرمانبەران و مووچەخۆران و دامەزراندنەوە دەركردووە.
لەنووسراوەكە، داوا لەوەزارەتەكان كراوە داواكاری دامەزراندنیان بۆ نەنێردرێت تا ئەو كاتەی لەچوارچێوەی یاسای بودجەی ساڵانەدا لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای راژەوە رێكدەخرێت، بەپێچەوانەوە رەتدەكرێتەوە.
هەر لەو نووسراوەدا حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە، كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ كاری تایبەت و هاوكاری دارایی بۆ هەر مەبەستێك رابگرێت و هیچ داواكارییەكی لەو شێوەیە قبوڵ نەكات.
حكومەتی هەرێم داوای كردووە، ئەو فەرمانبەرانەی ماوەی یاساییان تەواو بووە، داواكاری بۆ پێشكەش نەكەن بۆ درێژكردنەوەی خزمەتی یاسایی.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو