حكومەتی هەرێم بەنیازە بەمجۆرە پاشەكەوتی مووچەخۆران بداتەوە

  2019-09-21 12:44      9131 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لەبارەی دانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە روونكردنەوە دادات.  
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: ماوەیەك لەمەوبەر لەكۆبوونەوەی پەرلەمانتارانی كورد لەپەرلەمانی عیراق، لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم پێیان راگەیاندین كە حكومەتی هەرێم  24ملیار دۆلار قەرزدارەو بەشێكی ئەو قەرزانە ئیلتیزاماتی حكومەتی هەرێمە، هەروەها 8 ملیارو 900 ملیۆن دۆلار قەرزی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانە ئەوەی تریشی قەرزی كۆمپانیا نەوتییەكان و قەرزی بانكەكانە.
شیروان میرزا روونیشیكردەوە، پێشنیارێكی حكومەتی هەرێم دانەوەی ئەو 24 ملیار دۆلارەیە لەلایەن حكومەتی عیراقی بەپاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانیشەوە، بەڵام جێبەجێكردنی دەكەوێتە سەر دانوستانەكان ئایا حكومەتی عیراق ئەو داوایە جێبەجێ دەكات یان نا.
باسی لەوەشكرد، حكومەتی عیراق ئەو داوایە جێبەجێ ناكات، لەبەرئەوەی حكومەتی عیراقیش پێیوایە هەرێم لەساڵی 2014-ەوە بەسەربەخۆ نەوتی هەرێم و كەركوكیشی فرۆشتووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو