بەدیلی یەكێتی، هەر یەكێتییە
مەلا بەختیار: كۆنگرە هەر كەسێكی هەڵبژارد، یەكەمین كەس دەبم، گوڵی هەڤاڵێتی پێشكەش دەكەم

  2019-09-21 19:48      313 جار بینراوە        کۆمێنت


مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (21/9/2019) لەدیدارێكیدا لەگەڵ ژمارەیەك لەكادرانی یەكێتی لەخەلەكان‌و لەگفتوگۆیەكی هەمەلایەنەدا، لەبارەی هەلومەرجی ئێستای كوردستان‌و بارودۆخی یەكێتییەوە كردو هاوكات، چۆنێتی بەستنی كۆنگرەو بیروباوەڕە جیاوازەكانی لەوبارەیەوە رونتر كردەوە‌و تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە سێ‌ پرۆژەی جیاواز بۆ بەستنی كۆنگرە هەیە‌و ئاماژەشی بۆ بۆچوون‌و تێڕوانینە جیاوازەكانی خۆی كرد لەبارەی بەستنی كۆنگرە كردو وتی: هیچ لارییەكم لەبڕیاری كۆنگرە نییە‌و كۆنگرەش هەر كەسێكی هەڵبژارد، یەكەمین كەس دەبم چەپڵەی بۆ لێدەدەم‌و گوڵی هەڤاڵێتی پێشكەش دەكەم‌و هەر لەو چوارچێوەیەشدا، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی جەختیكردەوە: لای من بەدیلی یەكێتیی هەر یەكێتییە. 
لەلایەن خۆشییانەوە هەڤاڵانی یەكێتی لەخەلەكان، بیروباوەڕەكانی هەڤاڵ لێپرسراوی یەكێتیان، لەبارەی ئاییندەی یەكێتیی بە بایەخەوە هەڵسەنگاند‌و پەرۆشی خۆشیان بۆ بەستنی كۆنگرەی گۆڕانكارییەكان تەئكید كردەوە. 
لەبەشێكی تری دیدارەكە، مەلا بەختیار، لەبارەی ئازادی پارچەكانی كوردستان‌و خەباتی چەكداریشەوە، تێڕوانینەكانی خۆی، بەگەڕانەوە بۆ راپەڕینی شارەكان‌و بەردەوامی راپەڕین، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە: هەتا نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەگۆڕێ‌‌و ئەو وڵاتانەی كوردستانیان لەناودا دابەشكراوە، نەبن بەدەوڵەتێكی دیموكراسی‌و مافی كورد نەسەلمێنن، سەربەخۆیی كوردستان گرانە‌و ئاسان نییە. ئەگەرچی یەكێكم لەوانەی بەردەوام خەبات بۆ ئەو سەربەخۆییە دەكەم، بەڵام دەشبێ‌ بزانین خەبات جیاوازەو بەدییهێنانیش جیاوازە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو