پەیوەندییەكانی هەرێم و فەرەنسا گفتوگۆی لەبارەوە كرا

  2019-09-21 22:24      83 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ تاڵەبانی جەخت لەهەماهەنگی نێوان هەرێمی كوردستان و هاپەیمانان دەكاتەوە بۆ بەدیهێنانی ئارامی لەناوچەكەدا.
بافڵ تاڵەبانی لەدەباشان پێشوازیكرد لە ( ئۆلیڤییێ دیكوتینێ ) كونسوڵی فەرەنسا لەھەرێمی كوردستان و وێڕای پیرۆزباییكردنی بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك كونسوڵ، ئاماژەی بەپەیوەندی لەمێژینەی هەردوو گەلی كوردو فەرەنسا كرد.
لەدیدرێكدا باس لەپەیوەندی مێژوویی نێوان یەكێتی و فەرەنسا كرا كە بەردی بناغەكەی لەسەر دەستی سەرۆك مام جەلال و خاتوو دانیاڵ میتران و فرانسوا میتران بنیادنراو جەخت لەپتەوكردنی ئەو پەیوەندییەكرایەوەو بەگرنگییەوە لەڕۆڵی دڵسۆزانەو برایانەی حكومەتی فەرەنسای روانی لەهاوكاری و پشتگیركردنی لەمافەكانی گەلی كوردو پاڵپشتی و هاوكاری یەكێتیی بۆ سەرخستنی كارەكانی لەهەرێم دووپاتكردەوە.
لەبەردەوامی گفتوگۆكاندا بافڵ تاڵەبانی جەختی لەهەماھەنگی و هاریكاری نێوان ھەرێمی كوردستان و وڵاتانی هاوپەیمانی دژی داعش كردەوە بەجۆرێك كە خزمەتی زیاتر بەسەقامگیری سیاسی و ئارامی لەناوچە بكات.
سەبارەت بەتوندوتۆڵكردن و باشتركردن و بووژاندنەوەی ژێرخانی ھونەری و كەلتوری و فەرھەنگی لەهەرێمی كوردستان هەردوولا هاوڕابوون ئەو پەیوەندییە ببوژێنرێتەوەو كاری هاوبەش و پرۆژەی كەلتوری لەسلێمانی بەئەنجام بگەیەنن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو