ئێران داوا له‌ هاوڵاتیانی‌ خۆی‌ ده‌كات له‌ئێستادا سه‌ردانی‌ عیراق نه‌كه‌ن

  2019-10-03 15:48      228 جار بینراوە        کۆمێنت
وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران، داوای‌ له‌ هاوڵاتیانی‌ خۆی‌ كرد، سه‌ردانی‌ عیراق نه‌كه‌ن

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران، داوای‌ له‌ هاوڵاتیانی‌ خۆی‌ كرد له‌ئێستادا سه‌ردانی‌ عیراق نه‌كه‌ن، هاوكات له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی‌ به‌غدای‌ پایته‌خت‌و شاره‌ جیاجیاكانی‌ عیراق هاته‌ده‌نگ‌و رایگه‌یاند ئێران متمانه‌ی‌ به‌حكومه‌تی‌ عیراق هه‌یه‌ كه‌ ره‌وشه‌كه‌ هێورده‌كاته‌وه‌.
وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپییه‌كی‌ ده‌ست  PUKNOW كه‌وتووه‌، هاوڵاتیانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ چوونیان بۆ عیراق دوابخه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی‌ بارودۆخه‌كه‌ ئارام ده‌بێته‌وه‌.
هه‌روه‌ك هاتووه‌: وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ كاروانی‌ مه‌زنی‌ چله‌ی‌ ئیمام حوسێن(ع)‌و پێویستی‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و چالاكییه‌ مه‌زنه‌‌و باوه‌ڕدارانی‌ ئێران هان ده‌دات سه‌ردانه‌كانه‌كانیان بۆ ئێران دوابخه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی‌ دۆخی‌ عیراق هێورده‌بێته‌وه‌".
له‌به‌شێكی‌ تری‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌:  تاران متمانه‌ی‌ به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ عیراق شان به‌شانی‌ پارت‌و كه‌سایه‌تییه‌كان‌و مه‌رجه‌عه‌ ئاینییه‌كان، كار ده‌كات بۆ هێوركردنه‌وه‌ی‌ ره‌وشی‌ گڕگرتووی‌ شاره‌كانی‌ عیراق‌و رێگه‌نادات هه‌ندێك كه‌س زیان به‌ گه‌لی‌ عیراق بگه‌یه‌نن.

سه‌رچاوه‌: وێبسایتی‌ " الفد"
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: رێباز زه‌نگه‌نه‌

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو