سەرۆك وەزیرانی عیراق داوای پشتگیری دەكات بۆ گۆڕانكاری لەحكومەتەكەی

  2019-10-04 11:50      208 جار بینراوە        کۆمێنت
سەرۆك وەزیرانی عیراق عادل عەبدولمەهدی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەوتارێكدا رایگەیاند مووچەیەك ئەو بۆ خێزنانە دابین دەكەن كە كەمدەرامەتن و سەرچاوەی داهات بەشی ژیانیان ناكات و كوژراوانی خۆپیشاندانەكانیش بەشەهید ئەژمار دەكرێن.
سەرۆك وەزیرانی عیراق عادل عەبدولمەهدی دوای چەند رۆژێك لەخۆپیشاندانی شارەكانی عیراق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەوتارێكیدا رایگەیاند رێگە مەدەن بانگەشەی بێ هیوایی بەسەرتاندا زاڵ بێت و گوێ مەدەنە ئەو بانگەشانەی هەوڵ دەدەن سەرلەنوێ كۆمەڵگە بەسەربازگە بكەن.
داواشی لەپەرلەمانی وڵاتەكەی كرد پاڵپشتی بكەن بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لەوەزارەتەكاندا بكات دوور لەپشك پشكێنەی سیاسی و حزبی.
  لەبەشێكی دیكەی وتارەكەیدا سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەوەی خستەڕوو كە ئێستا چارەسەرێكی سیحری نییە بۆ كێشەكان، بەڵام بەمنزیكانە پرۆژە یاسایەك پێشكەشی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەكەن بۆ ئەوەی مووچەیەك بدەنە ئەو خێزانانەی كە كەمدەرامەتن و سەرچاوەی داهاتەكانیان كەمە و بەشی ژیان و گوزەرانیان ناكات. 
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو