خۆپیشاندنەكان بەردەوامەو كوژراو و بریندارەكانیش لەزیادبووندان

  2019-10-04 20:45      215 جار بینراوە        کۆمێنت
خۆپیشاندانەكانی باشووری عیراق

بۆ رۆژی چوارەم لەبەشێك لەشارەكانی عیراق خۆپیشاندانەكان بەردەوامەو توندوتیژی و كوژراوو برینداركانیش لەزیادبووندان.
میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردەوە كە ئەمڕۆ هەینی لەدرێژەی خۆپیشاندانەكانی بەشێك لەشارەكانی باشووری عیراق، لەبەغدای پایتەخت سەرەڕایی قەدەغكردنی هاتووچۆ، خۆپیشاندەران كۆبوونەوەو لەبەرامبەریشدا هێزە ئەمنییەكان رووبەڕوویان بوونەتەوە.
بەهۆیەوەشەوە ژمارەی كوژراوان بۆ 40 كەس بەرزبۆتەوە كە 37 كەسیان لەخۆپیشاندەرانن و سێ كەسی هێزە ئەمنییەكانیش كوژراون، ژمارەی بریندارەكانیش بۆ نزیكەی 2000 كەس بەرزبۆتەوە.
ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە موقتەدا سەدر داوا لەئەندامانی فراكسیۆنی سائیرون بكات ئەندامێتی خۆیان هەڵپەسێرن و جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانیش كارەكانی خۆی سڕكرد.
ئەمە لەكاتێكدایە كە لەڕۆژی سێشەممەی رابردووەوەو بەهۆی بێكاری و بوونی گەندەڵی و كەمی خزمەتگوزارییەوە خۆپیشاندانی فراون لەشارەكانی باشووری عیراق دەستیپێكردووەو تا ئێستا بەشێوەیەكی رەسمی هیچ لایەنێك بوونی خۆی لەپشت خۆپیشاندانەكانەوە رانەكەیاندووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو