توركیا داوا لەدەسەڵات و خۆپیشاندەرانی عیراق دەكات دان بەخۆیاندا بگرن

  2019-10-05 10:54      125 جار بینراوە        کۆمێنت

توركیا نیگەرانی خۆی لەكوژرانی خۆپیشاندەرانی عیراقی لەبەغداو شارەكانی دیكەی عیراق‌ دەردەبڕیت.
وەزارەتی دەرەوەی توركیا راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا نیگەرانی خۆی لەكوژرانی خۆپیشاندەران راگەیاندووەو دەڵێت: ئێمە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری قوربانیان دەكەین، نیگەرانی قووڵی خۆشمان لەكوژرانی ئەو هاووڵاتییە سڤیلانە رادەگەیێنین. 
لەڕاگەیێندراوەكەدا وەزارەتی دەرەوەی توركیا رونیكردەوە، لەو باوەڕەداین حكومەتی عیراقی وەڵامی داواكارییە رەواكانی خۆپیشاندەران دەداتەوەو هەوڵی هێوركردنی دۆخەكە دەدات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، وڵاتەكەی بەچاوی بایەخەوە چاودێری دۆخەكە دەكات و مەبەستییەتی عیراق سەقامگیر بێت و خەڵكەكەشی خۆشگوزەران بن، داوا لەدەسەڵات و خۆپیشاندەران دەكەین دان بەخۆیاندا بگرن بۆ ئەوەی چیدیكە خۆپیشاندانەكە قوربانی زیاتری لێنەكەوێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو