100 نوێنەری خۆپیشاندەران بۆ كۆبوونەوە گەشتنە پەرلەمانی عیراق

  2019-10-05 14:12      436 جار بینراوە        کۆمێنت

100 نوێنەری خۆپیشاندەرانی عیراق گەیشتنە بارەگای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و لەگەڵ سەرۆكی پەرلەماندا كۆبوونەوە.
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 5-10-2019 نوێنەرانی خۆپیشاندەرانی عیراق گەیشتونەتە بارەگای پەرلەمان و بەدەنگ داواكاری محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانەوە چوون.
ژمارەی نوێنەرانی خۆپیشاندەران 100 كەسن و لەگەڵ سەرۆكی پەرلەماندا كۆبوونەتەوە بۆ گوێگرتن لەداواكاریەكانیان.
لەڕۆژی سێشەممەی رابردوەوە هاووڵاتیانی عیراق بەتایبەتی چینی گەنجان لەبەغداو چەند پارێزگایەكی دیكە رژاونەتە سەر شەقامەكان و داوای خزمەتگوزاری و هەلی كارو رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەكەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو