ئەنجومەنی نەهێشتنی گەندەڵی چەند بڕیارێك لەبارەی داواكارییەكانی خۆپیشاندەران دەردەكات

  2019-10-05 14:41      960 جار بینراوە        کۆمێنت
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نەهێشتنی گەندەڵیي

ئەنجومەنی نەهێشتنی گەندەڵی عیراق ژمارەیەك بڕیاری لەبارەی داواكارییەكانی خۆپیشاندەران دەركردو ئەو تۆمەتانەشی درابوونە پاڵ وەزیری تەندروستی عیراق رەتكردەوە.
نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران عیراق لەبەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، ئەنجومەنی نەهێشتنی گەندەڵی عیراق چەند بڕیارێكی لەبارەی داواكارییەكانی خۆپیشاندەران دەركردو ئەو تۆمەتانەشی كەخرابوونە پاڵ وەزیری تەندروستی رەتدەكەینەوە.
لەبەیاننامەكەشدا هاتووە: ئەنجومەنەكە ژمارەیەك بڕیاری گرنگی لەبارەی داواكارییەكانی خۆپیشاندەران دەركردووەو بڕیارەكانیش لەبارەی فایلی نەوت و موڵكی گشتییەوەیە.
پێشترو لە3ی ئەم مانگە ئەنجومەنی نەهێشتنی گەندەڵی عیراق هەزار فەرمانبەری بەتۆمەتی گەندەڵی و دزی و بەفیڕۆدانی پارەی گشتی لەسەر كارەكەی لابرد.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو