ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی عیراق لەزیادبووندایە

  2019-10-05 17:34      187 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەندامێكی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لەعیراق ئاشكرایدەكات، خۆپیشاندانەكانی عیراق بەردەوامەو رێژەی قوربانیانیش رووی لەزیادبوون كردووە، بەشێوەیەك 4000 كەس بوونەتە قوربانی.
عەلی بەیاتی ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لەعیراق ئاشكرایكرد، ژمارەی قوربانیانی ناو خۆپیشاندانەكان لەبەغداو شارەكانی دیكەی عیراق رووی لەزیادبوون كردووە، بەشێوەیەك لەناوەڕاست و باشووری وڵات 3978 كەس برینداربوون و 93 كەسیش كوژراون، دەشڵێت: ژمارەیەكی دیكەش لەخۆپیشاندەران دەستگیركراون كەژمارەیان 567 كەسەو 355 كەسیش دوای دەستگیكردنیان ئازادكراون و بەهۆی خۆپیشاندانەكانیشەوە زیانێكی زۆری ماددی لەبەغداو شارەكانی دیكەش كەوتووەتەوە.
چەند رۆژێكە خۆپیشاندان لەباشوورو ناوەڕاستی عیراق دژی گەندەڵی و حكومەت و داواكردنی خزمەتگوزاری حكومەتی عیراق سەرەڕای راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی بڕیوەو چاودێرانی سیاسیش پێیانوایە هۆكاری سەرەكی خۆپیشاندنەكان بێزاریی گەنجان و جێبەجێنەكردنی بەڵێنەكانە لەلایەن دەسەڵاتدارانی عیراقەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو