عیراقییەكان لەئەڵمانیاش خۆپیشاندانیان كرد

  2019-10-06 16:00      165 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ 6ی تشرینی یەکەمی 2019 لەبەردەم کەنیسەی "دۆم"دا سەدان هاووڵاتی بەڕەگەز عیراقی هاوسۆزی و پشتگیری خۆیان بۆ ئەو خۆپیشاندانانە دەبری کە لەهەندێک  لەشارەکانی عیراق ماوەی هەفتەیەکە دەستی پێکردووەو دەیان قوربانی لێکەوتۆتەوەو ناڕازییەکان ئەو توندو تیژیانیانەیان مەحکومکرد کەبەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجامدراوە.
سایتی دۆیچە ڤیللەی ئەڵمانی لەڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەمەترسی پەرەسەندنەکانی ئەو خۆپیشاندانەداوەو باس لەوە دەکات هاووڵاتی بەڕەگەز عیراقی محەمەد نیعمە کەیەکێکە لەسەرپەرشتیارانی کۆبوونەوەی بەردەم کەنیسەی دۆم بۆ پشتگیری لەخۆپیشاندانەکانی عیراق بە سایتەی DWی وتووە: بەشداربووان نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی عیراقی دەکەن بەبێ جیاوازی و خۆپیشاندانەکان کاریگەری حزبە باوە کۆن و دەسەڵاتدارەکانی لەسەر نییەو خۆپیشاندەرانی کۆڵن پشتگیری لەدەنگە ناڕازییەکان دەکەن و داوا دەکەن سیستەمی دابەشکردنی تائیفی کۆتایی پێ بێت و کێشەی گەندەڵی چارەسەر بکرێت.
شیهاب عوسمان... ئەڵمانیا


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو