پەرلەمانی كوردستان بۆ دروستكردنی چەند بەنداوێك داوای دابینكردنی بودجە لەعێراق دەكات

  2019-10-08 18:38      227 جار بینراوە        کۆمێنت
لایەنێك لەكۆبوونەوەكە

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان داوای لەلیژنەی كشتوكاڵ لەئەنجومەنی نوێنەران كرد لەبەشە بودجەیەك لە بودجەی گشتی عێراق بۆ دروستكردنی چەند بەنداوێك لە هەرێمی كوردستان ڕۆڵی ئەرێنی بگێڕن.
ئەمڕۆ 8-10-2019  د.رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری پەرلەمانی كوردستان كۆبۆوەو بە بایەخەوە باسیان لە بەركاركردنی یاسای فیدراڵێ پاراستنی بەرهەمە عێراقیەكان لە هەرێم و پرۆژە یاسای پاراستن و بەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی ئاو كرد.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان داوایكرد كە لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەران لە دابینكردنی بەشە بودجەیەك لە بودجەی گشتی عێراق بە مەبەستی دروستكردنی چەند بەنداوێك لە هەرێمی كوردستان ڕۆڵی ئەرێنی بگێڕن، چونكە دواجار ناوەڕاست و باشوری عێراقیش دەتوانن لە ئاوی گلدراوەی ئەو بەنداوانە سودمەندبن،بۆیە دەبێت دروستكردنی بەنداو وەك بەشێك لە ستراتیژی نیشتیمانی سەیر بكرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو