پەرلەمانتارێكی پێشووی عیراق: كاتی ئەوەیە پۆستی سەرۆكی حكومەت بدرێت بەژنێك

  2019-10-09 15:15      162 جار بینراوە        کۆمێنت

پەرلەمانتارێكی پێشووی عیراق داوا دەكات حكومەت دان بەوەدا بنێت كە چارەسەركردنی كێشەكانی كۆمەڵگەی عیراقی دواكەوتووەو ئێستاش كاتی ئەوەیە پۆستی سەرۆكی حكومەت بدرێت بەژنێك.
رێزان شێخ دلێر لەنویسنێكیدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئاماژەی بەوەداوە، كاتی ئەوەیە حكومەت دان بەوەدا بنێت كە چارەسەركردنی كێشەكانی كۆمەڵگەی عیراقی دواكەوتووەو پلانی ستراتیژی نییە، بۆئەوەی مافی هاووڵاتیان بدرێت و لەژیانێكی شایستەدا بژین.
لەنوسینەكەیدا باسی لەوەشكردووە، باشترین بەڵگە بۆ ئەوە خۆپیشاندانەكانە كە لەزۆربەی ناوچەكانی عیراق دەستیانپێكردووەو داوای مافەكانی خۆیان دەكەن، ئێستاش كاتی ئەوەیە بەخێرایی رێگە بۆ ژنێك خۆش بكرێت پۆستی سەرۆك وەزیران وەربگرێت بۆئەوەی گۆڕانكاری راستەقینە ئەنجامبدات، چونكە ژن نزیكە لەترپەی دڵی شەقامی عیراقییەوە.
ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو تەئكیدیشیكردوەتەوە، پێویستە ژنێكی عیراقی نیشتمانی سەربەخۆ دیاری بكرێت نەك كەسێك كە رەنگدانەوەی دەنگی حزبەكەی یان سەرۆكی حزبەكەی بێت، ئەوەش لەپێناو ئەوەی گۆڕانكارییەكی نایاب لەمێژوی عیراقدا بكرێت و داواش لەسەرجەم تاییفەو لایەن و پێكهاتەكان دەكات پشتگیری ئەو داواكاریە بكەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو