پێشنیازیان هەیە بۆ چارەسەری كێشەكانی یەكێتی
كۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لەژنانی رێكخستنەكانی سلێمانی و شارەزوور كرد

  2018-03-08 23:51      620 جار بینراوە        کۆمێنت
کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ ژنانی یەکێتی

ئەمڕۆ 8ی ئاداری 2018، لەشاری سلێمانی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد لە ژنانی ناو رێكخستنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسنوری سلێمانی و شارەزوور.
لەسەرەتادا جێگری سكرتێری گشتی پیرۆزبایی 8ی مارسی لەژنانی كوردستان و جیهان كردو تیشكی خستە سەر خەبات و قارەمانێتی و رۆڵی ژنان لەخەباتی دیموكراسی و مەدەنی و چەكداری لە شاخ و شاردا بۆ گەلەكەمان.
لای خۆیانەوە وەفدی ژنانی ناو رێكخستنەكانی یەكێتی سوپاسی جێگری سكرتێری گشتیان كردو چەند پێشنیازێكیان بۆ چارەسەری كێشەكانی یەكێتی خستە بەردەم  جێگری سكرتێری گشتی و جەختیان لەوەكردەوە كە دەتوانێ رۆڵی كاراو یەكلاكەرەوە بگێڕێ لە چارەسەركردنی كێشەكاندا.
لە بەرامبەردا كۆسرەت رەسوڵ عەلی بەسنگێكی فراوانەوە پێشنیازەكانی وەرگرت و تەئكیدی لەوەكردەوە كە ئامادەن بەهەموو شێوەیەك هەوڵەكان بخەنەگەڕ بۆ چاكردنەوەی دۆخی یەكێتی و گەڕاندنەوەی سەنگ و قوڕسایی و پێگەی یەكێتی بۆ ئەوپەڕی بەهێزی بەئامانجی خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو