نیویۆرك..كۆپتەرێك كەوتە رووبارێكەوە

  2018-03-12 11:56      171 جار بینراوە        کۆمێنت
.كۆپتەرێك كەوتە رووبارێكەوە

ئەمڕۆ یەكشەممە، كۆپتەرێك كەوتە رووبارێكەوە لە شاری نیویۆركی ولایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا.

دانیاڵ نیگرۆ سەرۆكی دەستەی ئاگركوژێنەوە لە شاری نیویۆرك، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند پێنج كەس لەناو كۆپتەرەكەدابوون و دووانیان گیانیان لەدەستداوە و سیانەكەی تریش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

فڕۆكەوانەكە یەكێك لەو سێ كەسەیە كە لەرووداوەكە رزگاریان بووە،  بەڵام تائێستا لەژێر چاودێریی پزیشكاندایە.

كۆپتەرەكە لەجۆری ( یۆرۆكۆپتەر ئەی ئێس 350) بووە و  كاتژمێر نزیكەی 7ی بەكاتی ناوخۆی نیویۆرك،لە نزیك باكووری دوورگەی رۆزفلت كەوتووەتە رووبارەكەوە.

سەرچاوە: ئاژانسی رۆیتەرز
وەرگێڕان‌و داڕشتنەوەی: بەشی كوردی puknow

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو