هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: دڵسۆزیی و خەمخۆریی یەكێتییەكان زامنی چارەسەركردنی كێشەكانە

  2018-03-13 00:58      360 جار بینراوە        کۆمێنت
دیداری هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەگەڵ ستافی "اڵانصات المركزی"

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پیرۆزبایی یادی بیست و چوار ساڵەی دەرچوونی یەكەم ژمارەی "الانصات المركزی" لەستافی رۆژانەكە دەكات و لەبارەی دۆخی یەكێتیش رایدەگەیەنێت: دڵسۆزیی و خەمخۆریی یەكێتییەكان بۆ ئێستا و ئایندەی یەكێتی و گرنگی سەرخستنی هەوڵەكانی بەستنی كۆنگرە مایەی خۆشحاڵییە.

ئەمڕۆ 12ی 3ی 2018، لەشاری سلێمانی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازیكرد لە ستاف و كادرانی "الانصات المركزی"، لە دیدارێكدا بارودۆخی ئێستای كوردستان و ئاڕاستەی سیاسەتی یەكێتی بۆتێپەڕاندنی دۆخەكە و رۆڵی "الانصات المركزی" وەك رۆژانەیەكی هەواڵی و شیكاریی گفتوگۆی لەسەركرا.

لەو دیدارەدا، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد وێڕایی دەربڕینی پیرۆزبایی بۆ یادی بیست و چوار ساڵەی دەرچوونی یەكەم ژمارەی "الانصات المركزی"، رۆڵی كادران و ستافەكەی لە گەیاندنی راستییەكان و بەردەوامیدان بەو رۆژانە هەواڵییە بەرزنرخاند و ئەوەشی دووپاتكردەوە كە ئەركی راستەقینەی رۆژنامەنووس و میدیاكار خستنەڕووی راستییەكانە بۆ هاوڵاتیان، ئەو ئەرك و بنەما پیشەیەش رەنگدانەوەی هەبووە لەكاری رۆژانەی "الانصات المركزی"، بۆیە لەئێستادا بەیەكێك لە كەناڵە گرنگەكانی راگەیاندن و شانازییەكی پڕلەبایەخی یەكێتی ئەژمار دەكرێت.

لەبەشێكی دیكەی  دیدارەكەدا، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد باسی گرنگی یەكخستنی ریزەكانی یەكێتی و بەردەوامی هەنگاوەكان بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارەم كرد و  راشیگەیاند:دڵسۆزیی و خەمخۆریی یەكێتییەكان بۆ ئێستا و ئایندەی یەكێتی و گرنگیی سەرخستنی هەوڵەكانی بەستنی كۆنگرەی نوێبونەوەو گەشەپێدانی یەكێتی مایەی خۆشحاڵییە و هەرئەوەشە كە زامنی چارەسەركردنی زۆربەی كێشەكان و بنبڕكردنیان دەبێت.

لەلایەن خۆیانەوە، سەرنوسەر و كادرانی ا"لانصات المركزی" بیروڕای خۆیان بۆ هەستیاری قۆناغەكە خستەڕوو و سوپاسی پێشوازی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد-یان كرد كە هەمیشە هاوكار و پشتیوانی "الانصات المركزی" و راگەیاندنە پیشەییەكانی تر بووە، هاوكات هەوڵی جددی بۆچارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانیانداوە بەهەمان خەمخۆریی خۆی بۆتێپەڕاندنی ئەم قۆناغەی ئێستای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

دواتر، بەیاوەری هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد كادرانی "الانصات المركزی" سەردانی ئارامگای سەرۆك مام جەلال-یان كرد و بیست و چوار چەپكە نێرگزییان وەك وەفادارییەك پێشكەشكردو بەڵێنیان بەرۆحی پاكی سەرۆك مام جەلالدا كەهەمیشە لەئاستی ئەو متمانەیەی ئەودابن بۆ خزمەتی یەكێتیی نیشتمانی و كوردستان و برەوی زیاتر بە "الانصات المركزی" بدەن.

"الانصات المركزی" رۆژانەیەكی هەواڵی و شیكارییە، یەكەم ژمارەی لە12ی3ی1994 دەرچووە و مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەریدەكات، سەرۆك مام جەلال خوێنەری بەردەوامی ئەو رۆژانەیە بووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو