عادل عه‌بدولمه‌هدی: ده‌بێت كێشه‌ی‌ داهات‌و خه‌رجییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان چاره‌سه‌ربكرێت

  2019-11-07 17:19      899 جار بینراوە        کۆمێنت
عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق

عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، داوایكرد به‌زووترین كات بوودجه‌ی‌ 2020 پیشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان بكرێت، وتیشی‌ ده‌بێت كێشه‌ی‌ داهات‌و خه‌رجییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان چاره‌سه‌ربكرێت.
له‌میانه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌زایانی‌ بواری‌ ئابووری‌ له‌ حكومه‌تی‌ عیراق، كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ تاوتوێكردنی‌ بوودجه‌ی‌ 2020 و پێشكه‌ش كردنی‌ به‌په‌رله‌مان، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ ده‌بێت خه‌رجییه‌كانی‌ حكومه‌ت كه‌م بكرێنه‌وه‌‌و داهاته‌كان زیاد بكرێن‌و كورتهێنان كه‌م بكرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ خزمه‌تی‌ ته‌واوی‌ عیراقییه‌كاندایه‌.
عه‌بدولمه‌هدی‌ وتی‌: بوودجه‌ بایه‌خێكی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌ له‌ژیانی‌ هاوڵاتیاندا‌و به‌ته‌نها بریتی‌ نییه‌ له‌ ژماره‌‌و هه‌ر كه‌موكورتییه‌ك تێیدا ده‌بێته‌هۆی‌ درووستبوونی‌ كێشه‌ له‌ پێشكه‌وتنی‌ ئابووری‌‌و ته‌ندرووستی‌‌و خوێندن.
سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ داراییه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، عه‌بدولمه‌هدی‌ وتی‌: ده‌بێت كێشه‌ی‌ داهات‌و خه‌رجییه‌كان له‌ نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا چاره‌سه‌ربكرێت، كه‌ كێشه‌گه‌لێكی‌ ئاڵۆزن.
وتیشی‌: كێشه‌ له‌ پێكهاته‌ی‌ بوودجه‌ی‌ عیراقدا هه‌یه‌ و ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ داهاته‌ نا نه‌وتییه‌كانی‌ زیاد بكه‌ین.
راشیگه‌یاند كه‌ راوه‌ستانی‌ پرۆژه‌كان ده‌بنه‌هۆی‌ زیادبوونی‌ رێژه‌ی‌ بێ‌ كاریی‌، بۆیه‌ ده‌بێت له‌ساڵی‌ داهاتوودا ئه‌و گرفته‌ چاره‌سه‌ربكرێت‌و به‌رده‌وامی‌ بدرێت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ پرۆژه‌كان.

سه‌رچاوه‌: كه‌ناڵی‌ "ئه‌لحوڕه‌"
وه‌رگێڕانی‌: رێباز زه‌نگه‌نه‌

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو