سەرەتای هەفتەی داهاتوو، وردبینی كاندیدەكان تەواو دەبێت

  2018-03-13 12:12      169 جار بینراوە        کۆمێنت
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق

رزگار حاجی حەمە جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رايگەیاند، كۆمسیۆن ماوەی 15 رۆژی بۆ ووردبینی ناوی پاڵێوراوەكان دیاریكردوەو لە ئێستاشدا بەشێكی زۆری بەدواداچون بۆ ناوی كاندید و بڕوانامە و پلەی سەربازی كراوە و لە ماوەی چوار رۆژی داهاتوودا سەرجەم وردبینییەكان تەواو دەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەو پاڵێوراوانەی كێشەیان لە ھەر بوارێكدا ھەبێت ، قەوارەكانی لێ ئاگادار دەكرێتەوە، بۆ ئەوەی ناوێكی تر بخرێتە شوێنی ئەو كەسانەی كێشە لە سیڤییەكانیاندا ھەیە.
باسی لەوەشكرد كە لەدوای ووردبینییەكان ژمارە دەدرێت بەپاڵێوراوەكان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو