كۆنگرێس داوایەك ئاراستەی حكومەتی عیراق دەكات

  2019-11-08 11:13      385 جار بینراوە        کۆمێنت
خۆپیشاندان لەبەغدا

كۆنگرێسی ئەمریكا داوا لەحكومەتی عیراقی دەكات پارێزگاری لەگیانی خۆپیشاندەران بكەن و ئەوانەش بەسزا بگەیەندرین كە توندوتیژی بەرامبەر بەخۆپیشاندەران بەكاردەهێنن.
سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا ئەلیۆت ئەنگل كە ئەندامە لەپارتی دیموكراتەكان، بەهاوبەشی لەگەڵ ئەندامی پارتی كۆمارییەكان مایكڵ ماكۆڵ، لەراگەیەندراوێكی هاوبەشدا داوایان لەحكومەتی عیراق كردووە كە هێڵەكانی ئینتەرنێت كارا بكاتەوەو بڕیاری داخستنی تۆڕە كۆمەڵاتییەكان لابەرێت.
هەر لەڕاگەیەندراوەكەدا داوا لەسەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكانی عیراق دەكات بە مەزهەبەكانیشەوە كە بەئاشتی بژین و پارێزگاری لەهاوڵاتیان بكەن لەعێراقێكی بەهێزو خاوەن سەروەری.
داواش دەكەن هەموو ئەوانە سزا بدرێن كە تووندو تیژی بەرامبەر بەخۆپیشاندەران بەكاردەهێنن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو