نوێنەری سیستانی: رێگە نەدەن لایەنی دەرەكی دزە بكاتە نێو ریزەكانتان

  2019-11-08 14:09      157 جار بینراوە        کۆمێنت
خۆپیشاندان لەبەغدا

نوێنەری عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق رایگەیاند دەبێ خۆپیشاندەران هۆشیاربن و رێگە نەدەن لایەنی دەرەكی دزەبكەنە نێو ریزەكانیان و ئاراستەی چاكسازیخوازانەی خۆپیشاندان بەلاڕێدا ببەن.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە وتاری هەینیدا، عەبدولمەهدی كەربەلایی نوێنەری عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق داوای لە هێزە سیاسییەكانی عیراق كرد بەپێی نەخشەڕێگایەك كە لەسەری رێكبكەون و لە ماوەیەكی دیاریكراودا داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێ بكرێت. بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ گەندەڵكاری و پشكپشكێنی قێزەون و نەمانی دادپەروەری كۆمەڵایەتییە درێژخایەنەكان دابنرێت.
لەبەشێكی دیكەی وتاركەیدا كەربەلایی ئاماژەی بەوەكرد كە هێزە ئەمنیەكانی عێراق بەرپرسیارن بەرامبەر ئەنجامدانی هەر توندوتیژییەك كە دژی خۆپیشاندەرانی عیراق ئەنجام بدرێت، داواشی كرد خۆیان بەدوور بخەنەوە لە بەكارهێنانی تووندوتیژی چونكە باجی قورسی بەدواوە دێت.
هێزو لایەنی دەرەكیشی بەوە تۆمەتبار كرد ئەم هەلەیان قۆستۆتەوەو دەیانەوێت مەرامەكانیان بەجێ بگەیەنن، بۆیە داوای لەخۆپیشانەران كرد زۆر هۆشیاربن رێگە نەدەن ئەم لایەنانە بۆشاییەك بدۆزنەوە و دزەبكەنە نێو ریزەكانیان و ئاراستەی چاكسازیخوازانەی خۆپیشاندان و گردبوونەوەكان بەلاڕێدا ببەن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو