كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ: 23 خۆپیشاندەر كوژراون و زیاتر لەهەزار كەسیش برینداربوون

  2019-11-08 19:22      188 جار بینراوە        کۆمێنت
خۆپیشاندانەکان لەبەغدا

لەچوار رۆژی رابردوودو لە چوار پارێزگای عێراقدا، 23 كەس كوژراوەو 1077 كەسی دیكەش برینداربوون.
 لەڕاگەیەندراوێكدا كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند لەماوەی چوار رۆژی رابردوودا  23 خۆپیشاندەر كوژراون و 1077 كەسیش لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكانیش برینداربوون.
 هەر لەڕاگەیەندراوەكەی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤدا هاتووە كە لە رۆژانی 3 تا 7ی ئەم مانگە هێزە ئەمنییەكان لە پارێزگاكانی بەغداو كەربەلاو بەسرە و زیقار 201 خۆپیشاندەریان دەستگیركردووە كە 170یان ئازادكراون.
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو